خولی دووەم
خولی دوه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌پێی یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2009، یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان‌و قه‌زاو ناحیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراقدا، له 30-4-2014دا هه‌ڵبژێردراوه‌و له (32) ئه‌ندام پێكدێت، خولی دوه‌م به‌پێی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009، یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان-عیراق هه‌ڵبژێردرا.
رۆژی 22-5-2014، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی راگهیاندو واده‌یه‌كی بۆ تانه‌دان له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكرد، سه‌رئه‌نجام رۆژی 9-6-2015 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه راگه‌یه‌ندرا.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، خولی دوه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، رۆژی 24-6-2015 یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا، تێیدا (ئامانج نه‌جیب شه‌معون) وه‌كو به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام، به‌سه‌رۆكی كاتیی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردرا، تا هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌ن، دوای رێكه‌وتنی هه‌ردوو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان)، ڕۆژی 11-12-2014، سه‌رۆكی ئهنجومهنو جێگره‌كه‌ی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردران.
دوای به‌شداریكردنی فراكسیۆنی خزمه‌ت له‌حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانیدا، پۆستی سكرتێری ئه‌نجومه‌ن درا به‌خزمه‌ت‌و له‌میانی دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌ندا، سكرتێری ئه‌نجومه‌نیش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌نجومه‌ن له (7) فراكسیۆن پێكدێت، كه بریتین له‌فراكسیۆنه‌كانی (گۆڕان 12 ئه‌ندام، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 11 ئه‌ندام، خزمه‌ت (یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان) 4 ئه‌ندام، پارتی دیموكراتی كوردستان 3 ئه‌ندام، رافیده‌ین 1 ئه‌ندام، هاوپه‌یمانی نیشتمانی كوردستان 1 ئه‌ندام).
به‌گوێره‌ی یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2009، خولی دوه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌كاركردن به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌تا هه‌ڵبژاردنێكی دیكه بۆ خولی سێهه‌م ئه‌نجام ده‌درێت.
