سکاڵا و پێشنیار
به‌شی سكاڵا‌و پێشنیار به‌شێكی تایبه‌تی ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلیمانیه
له‌م به‌شه‌دا كارئاسانی بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه كراوه، كه ناتوانن له‌نزیكه‌وه سه‌ردانی ئه‌نجومه‌ن بكه‌ن، بۆیه ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ناردنی سكاڵا یاخود پێشنیاره‌كانیانه‌وه به‌ئیمه‌یڵ بابه‌ته‌كانیان ره‌وانه‌ی بكه‌ن بۆمان‌و ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست‌و دامه‌زراوه حكومی‌و ناحكومیه‌كان ده‌توانن له‌رێگه‌ی ئه‌م به‌شه‌وه، هه‌ر كێشه‌و سكاڵا‌و گرفتێكیان هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك، ده‌توانن له‌رێگه‌ی فایلی ئه‌تاچكراوه‌وه سكاڵا یاخود پێشنیاره‌كانیان بنێرن بۆمان بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه ([email protected])، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه به‌زوترین كات ده‌یگه‌یه‌نینه ده‌ست سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن‌و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچونی بۆ بكرێت‌و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی بدرێت.
هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌رێگه‌ی په‌یجی فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌ناونیشانی (ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی) سكاڵا‌و پێشنیاره‌كانتان بنێرن بۆمان.
یاخود ده‌توانن راسته‌وخۆ‌و له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا په‌یوه‌ندی به‌ژماره ته‌له‌فۆنی 0533184424 بكه‌ن‌و وه‌ڵامی پێویستتان بدرێته‌وه
بۆ ناردنی سکاڵا‌و پێشنیار ئەم فایلەی خوارەوە داونلۆد بکە
داگرتن