خولێکى کارگێڕى و بەڕێوەبردن بەڕێوەچوو
26/2/2023
|
142 جار خوێندراوەتەوە |
|
فەرمانبەرانى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى خولێکیان بەسەرکەوتووى تەواو کرد.
پەیمانگاى نامى خولێکى دوو رۆژەى لەبوارەکانى کارگێڕى و بەڕێوەبردن بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى کردەوە.
خولەکە بۆ ماوەى دوو رۆژ بەردەوام بوو، تایبەت بوو بە یاساو رێسا کارگێڕییەکان و نوێترین رێکارە ئیدارەییەکانى سەردەم و کەمکردنەوەى رۆتین و زوو بەڕێوەچوونى کاروبارى هاووڵاتیان، لە کۆتایى خولەکەشدا بڕوانامە درا بە بەشداربوان.
