پەیامێک لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە
12/2/2023
|
165 جار خوێندراوەتەوە |
|
پەیامێک لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە
بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە ، پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمیمان بۆ کوردانی باکورو رۆژئاوای کوردستان و قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا دەردەبڕین.
ھاوسۆز و ھاوخەمی کەسوکاری قوبانییەکانین و ھیوای زوو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین ، لەخوای گەورە داواکارین خەمی ئەم کارەساتە گەورەیە زوو بڕەوێنێتەوە و ئارامی و سەلامەتی بۆ ھەموو لایەک بگەڕێتەوە.
داواش لەحکومەتی ھەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان و کەسایەتی و سەرمایەدارەکان و ھاووڵاتیان دەکەین ھەریەکە و لای خۆیەوە بەشدار بێت لە کەمپینی (ھاوخەمتانین) لەئەمنەسورەکەی سلێمانی و کەمپینەکانی تر بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری بۆ خوشک و براکانمان لە باکور و رۆژئاوای کوردستان.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکی ئەنجومەنی پاێزگای سلێمانی