لە ئەنجومەنی پارێزگا باس لە تواناسازی ژنان و گەنجان کرا
27/11/2022
|
267 جار خوێندراوەتەوە |
|
بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداری کرد لە وۆرک شۆپی ڕۆڵی حکومەت لە تواناسازی ژنان و گەنجان.
وۆرک شۆپەکە لە چوارچێوەی پرۆژەی حیوار لەلایەن رێکخراوی ئاماژەوە رێکخراوە و لەھۆڵی کۆبونەوەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەن بە ئامادەبونی ژمارەیەک پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری زۆرینەی فەرمانگاکانی حکومەت بەڕێوەچوو.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بە گرنگییەوە باسی لەم پرۆژەیەی رێکخراوەکە کرد و بە پێویستیزانی حکومەت توانا مرۆییەکان بەرەوپێش ببات و لەنێویشیدا گرنگی بە خانمان و گەنجان بدات.