ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پرسەنامە

20/11/2022 168 جار خوێندراوەتەوە

بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە پرسەو سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکەی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی دەکەین کە بەپێی زانیاری لایەنە رەسمییەکان بەھۆی تەقینەوەی تەنکی غازی ماڵانەوە بووە، ھەروەھا ھیوای زوو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
داواکارین لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەموو ھەوڵیان بخەنەگەڕ بۆ بەھاناوەچونی ئەوانەی لەژێر داروپەردوی ماڵەکاندا گیریان خواردووە ، ھاوکات حکومەتی ھەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کار بکەن بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوان و رێگری بکەن لە دووبارەبونەوەی کارەساتی لەمجۆرە لەرێگەی جێبەجێ کردنی مەرجەکانی سەلامەتی بۆ خانو و باڵەخانەکان.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure