بەرز و پیرۆز بێت یادى شارى شاران
14/11/2022
|
231 جار خوێندراوەتەوە |
|
بەناوى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییەوە، پیرۆزبایى یادى 238 ساڵەى دامەزراندنى شارى شاران ، پایتەختى رۆشنبیرى و شارى داهێنان لە خەڵک و دانیشتوانى سلێمانى و سەرتاسەرى کوردستان دەکەین.
سلێمانى بەدرێژایی قۆناغە مێژوویەکان شارى بیروهۆشیارى پێشەنگى بزووتنەوە رزگاریخوازەکانى نەتەوەکەمان بووە و سەرمەشقى داهێنان و رۆشنبیرى کوردستانى گەورە بووە.
ئێمەش لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى شانازى دەکەین کە لە پێناو خزمەتکردنى خەڵک ساڵانێکە لە ئەرکداین ، هەروەک مایەى شانازیمانە لە شەستونۆهەمین کۆبونەوەى ئەنجومەنەکەماندا لەساڵى 2021، بە بڕیارى ژمارە (21) ، رێکەوتى (14/11)ى هەموو ساڵێکمان بە بەرۆژى سلێمانی دەستنیشان کرد.
بەهیواین حکومەتى هەرێمى کوردستان بایەخى زیاتر بە خزمەتگوزارى و پرۆژەى ستراتیژى لەم پارێزگایە بدات، ئێمەش لەئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەڵێنى بەدواداچوون و خزمەتى زیاتر بە خەڵکى خۆمان دەدەین و شەو و رۆژمان دەخەینە سەر یەک لەپێناو بەرژەوەندى گشتى سلێمانى و خەڵکەکەى.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى