وەزیری رۆشنبیری بەدواداچون بۆ گرفت وکارە رۆشنبیرییەکانی سلێمانی دەکات
6/11/2022
|
256 جار خوێندراوەتەوە |
|
بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبونی سکرتێری ئەنجومەنی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەی رۆشنبیری ، پێشوازی لە بەڕێز حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێم کرد.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بەخێرھاتن و سوپاسی بەڕێز وەزیری رۆشنبیری کرد کە سەردانی ئەنجومەنی کردووە، پاشان لە کۆبونەوەیەکدا سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری ئەنجومەن چەند گرفت و بابەتێکی خستەڕوو، کەپەیوەندیدار بوون بە بودجەی پایتەختی رۆشنبیری ، کارگەی جگەرەی سلێمانی ، مۆزەخانەی ھاوچەرخ، تەلاری نوێی رۆشنبیری ، ھۆڵی تەلاری ھونەر ، کاروباری کارگێڕی و دارایی تایبەت بە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی رۆشنبیری.
پاشان بەڕێز وەزیری رۆشنبیری روونکردنەوەی لەسەر کۆی بابەتاکان خستەڕوو ، بەڵێنیدا چارەسەری گرفتەکان بکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا کە وەزارەت بەپێی پلانێک کاروچالاکییە رۆشنبیرییەکان بەسەر شارو پارێزگاکاندا دابەش دەکات.

