ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا لە پێناو سلێمانی ھەماھەنگی دەکەن

2/10/2022 132 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداری لەگفتوگۆیەکی کراوە کرد لە نێوان ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق - نوێنەرانی سلێمانی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا و ژمارەیەک لەسەرۆکی فراکسیۆنەکان.
کۆبونەوەکە لەسەر بانگھێشتی رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان بوو ، گفتوگۆ لەسەر کۆی کێشەو گرفتەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی پەیوەندیدار بەعێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی ئەنجومەن سەرنج و ئاستەنگەکانی خستەڕوو، گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی کە لەداهاتوودا بەتیمێکی هاوبەش لەنێوان ئەنجومەنی پارێزگای سێمانی و نوێنەرانی سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەدواداچون بۆ چارەسەری کێشەکانی هاوڵاتیان بکەن.

 

84782102022_x2.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure