ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

کۆڕبەندی وەبەرهێنان و ئابووری لەسلێمانی بەڕێوەچوو

2/10/2022 120 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداری لە کۆڕبەندی وەبەرهێنان و ئابووری سلێمانی کرد .
کۆڕبەندەکە بە ئامادەبونی بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی حکومی و پارێزگاری سلێمانی لە ھۆڵی شاری جوان بەڕێوچوو.
جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم باسی لە گرنگی هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت کرد بەتایبەت لە سێکتەری وەبەرهێنان و گەرانەوەی متمانە بۆ بازرگان و بەڵێندەرو وەبەرهێنەکان و لەکارئاسانی بۆ پرۆژەکانیان .

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure