ئەنجومەنی پارێزگا: نەسریەی سایلۆکان ھاوتا بکرێن
1/9/2022
|
250 جار خوێندراوەتەوە |
|
رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٨/٣١، بە سەرپەرشتی بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەرێزانی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی و نوێنەرانی ناوچەکە لەئەنجومەن، سەردانی بەرێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی (لەسایلۆی پیرەمەگرون)یان کرد.
لە کۆبونەوەیەکدا بە ئامادەبونی بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم و بەرێوەبەری بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی، جەخت لەهاوتا کردنی نەسریەی سایلۆکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین هاوشێوەی هەولێرو دهۆک کرایەوە.
ھەروەھا داواکرا گرنگی بە بەرهەمهێنانی ئاردی باش لە ئاشەکان بدرێت، ئەگەر وانەبوو ئەوا لەمانگێک زیاتر گەنمیان پێنەدرێت و سزابدرێن، ھاوکات چارەسەری تەواوی کەموکورتیەکانی کۆگاکانی خۆراکی سلێمانی بکرێت.
لەکۆتاییشدا ئەنجومەنی پارێزگا دەستخۆشی لە هەموو کارە باشەکانی سەرجەم سایلۆکان کرد بەتایبەت لەوەرگرتنی گەنمی ئەمساڵدا.

