ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنی پارێزگا بەشداری کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی ھەرێمی ئۆریبروی سویدی کرد

1/9/2022 37 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٨/٢٨ ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەسەر داوای بەڕێز تۆرگنی لارشۆن سەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی ئۆریبروی وڵاتی سوید، بە ئۆنلاین بەشداری کرد لە کۆبونەوەیەکی ئەندامانی پەرلەمانی سوید و پارتی سۆسیال دیموکرات و رێکخراوە کوردییەکان و دەستەبژێری ئەو وڵاتە.
لە کۆبونەوەکەدا کە بەڕێز فەرهەنگ شێخ محەممەد ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی ئۆریبرو و هەریەک لە خاتو ئئێڤا لێننا و دێنیس بێگیچ ئەندامانی پەرلەمانی سوید لە لە سەر لیستی پارتی سۆسیال دیموکرات ئامادەی بون گفتوگۆ لەسەر دواین ڕوداو و گۆڕانکاریە سیاسی و نێودەڵەتییەکان و کاریگەری ڕاستەوخۆیان لە سەر دۆزی کورد و رەوەندی کوردی لە سوید کرا.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە وتەیەکدا ئاماژەی بەگرنگی بەشداری کارای کورد لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی سوید کرد ھەروەھا دەنگدان بەو پارت و کاندیدانەی کە لە رابردودا پشتیوان و هاوکاری دۆزی کورد بون.
بەڕێزیان ئاماژەیان دا بە گۆڕینەوەی نامەی لێکتێگەیشتن و پێکەوە گرێدانی هەردوو ئەنجومەنی هەرێمی ئۆریبرو و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە لە ٢٠٢٢/٥/٢٣ لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی واژۆ کرا.
بەگرنگیشیزانی پەیوەندییەکان بەردەوام بن بەمەبەستی سودبینین لە شێوازی بەرێوەبردن لەبوارەکانی کارگێری و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی هەرێمی ئۆریبرو بەتایبەتی لەرووی تەندروستی و ژینگە و ریسایکلینەوە و هەوڵدان بۆ گواستنەوەی بەشێکی بۆ هەرێمی کوردستان و پاريزگای سلێمانی.

 

25397192022_0000000.jpg

30397192022_00000.jpg

36397192022_0000.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure