ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

کێشە داراییەکان لەگەڵ بەڕێوەبەری نوێی بانکی ناوەندی تاووتوێ کران

1/9/2022 42 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەئامادەبونی بەرێزان سکرتێرو سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەن لەگەڵ بەڕێز د.ماکوان جەمیل بەرێوەبەری نوێی بانکی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دابەشکردن و رێکخستنەوەی نوێی کێشە داراییەکان کرا لە بوارەکانی (دەرمان ،نەخۆشخانەی هیوا، خۆڵ و خاشاک ،کارەبا، پێشینەی دامودەزگاکان و ئاوی دەوروبەر، بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکاران ، رێگای گوندەکان و دووسایدی کەلار-سلێمانی ، کشتوکاڵ، پەروەردە ،خانەنشینی ، گەڕانەوەی لەسەدا ٥ی داهاتی هاتوچۆ راستەوخۆ بۆ نەخۆشخانەی هیوا، پێشینەی ئەو پرۆژانەی کە گرنگن و چەند بوارێکی تر).
ئاماژە بەوەدرا کە بەشێک لە کێشەکان چونەتە قۆناغی چارەسەرەوە و بەشەکەی تریشی دوای رەزامەندی ئەو پلانە (١٠٠) رۆژیەی کە بەرێوەبەری نوێی بانکی ناوندی ھەرێم لە سلێمانی داویەتیە حکومەت چارەسەر دەبێت.
سەرۆکی ئەنجومەن پشتیوانی و هەماهەنگی ئەنجومەنی بۆ دووپاتکردەوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی لەسنوری (سلێمانی ،هەڵەبجە ،گەرمیان ،راپەرین).

 

9367192022_0.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure