ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پشتیوانی ئەنجومەن بۆ بوارەکانی وەرزش و رۆشنبیری دووپاتکرایەوە

1/9/2022 43 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە دوو دیداری جیاوازدا پێشوازی لە بەرێزان بەڕێوەبەر و ستافی سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی بابان و رێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکانی پارێزگای سلێمانی کرد.
لە دیدارەکاندا گفتوگۆ لەبارەی بابەتە رۆشنبیری و وەرزشییەکان لە پارێزگای سلێمانی و هاوکاری و هەماھەنگی نێوان ھەردولا کرا.
ھەروەھا بەپێویستزانرا بینایەکی شایستە و تایبەت ھەبێت بۆ چالاکی و ئەرشیفی رابردوی سەرجەم وەرزشکارە دێرینەکانی پارێزگای سلێمانی.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا ، پشتیوانی ئەنجومەنی بۆ دووپاتکردنەوە بەپێی دەسەڵاتەکان.

 

12337192022_aaaaaaa.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure