کێشەی کارەبای قەزاو ناحیە و گوندەکان تاووتوێ کرا
3/7/2022
|
90 جار خوێندراوەتەوە |
|
بەرێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ،بەئامادەبوونی بەڕێزان جێگری سەرۆك و سكرتێر و ئەندامانی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەن ، لەگەڵ ژمارەیەک لە قائیمقامەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و بەرێوەبەری گشتی کارەباو جێگری بەرێوەبەری گشتی و بەرێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبا کۆبۆوە.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی دابەشکردن و گۆڕینی کاتەکانی پێدانی کارەبای قەزاو ناحیە و گوندەکان کرا، ھەروەھا مسۆگەرکردنی کارەبای پرۆژەکانی ئاو و پێداویستی محاویلەی یەدەگ بۆ قەزاکان بەپێی توانای دارایی، لەگەڵ دابینکردنی موەلیدەی ئەهلی بۆ قەزای ماوەت بەهاوکاری بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی.

