ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

رێوشوێنەکانی گەشتی عەمرە تاووتوێ کران

19/6/2022 166 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی سکرتێری ئەنجومەن لەگەڵ بەرێزان لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، عەمید روكن عادل زەنگەنە نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە، جێگری بەرێوەبەری گشتی حەج و عەمرەی هەرێم ، بەرێوەبەری ئاسایشی بازگەی تاسڵوجە، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی حەج وعەمرەی سلێمانی ،نوێنەری حەج و عەمرەی کەرکوک، دووزخورماتوو، تکریت، دیالەو نوێنەری کۆمپانیاکان کۆبۆوە.
کۆبونەوەکە بەمەبەستی رێکخستنی کاروباری ئاسایش و ئیداری و فرۆکەخانە و هاتووچۆ بوو بۆ ئەو بەرێزانەی گەشتی حەج دەکەن.
ئەوانەی لە دەرەوەی هەرێمن ژمارەیان (٦٥٩) کەسە و لە سلێمانیەوە گەشت دەکەن ، لەگەڵ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین كه ئەوانیش ژمارەیان (٨٤٥)کەسە.
بریاری پێویست درا بۆ و ئامادەکاری و ئاسانکاری گەشتەکان.

 

425781962022_22222222222222.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure