ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ سلێمانی دابین دەکرێت

19/6/2022 166 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەرێز پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لەبەرێز
ئەحمەد موفتی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم کرد.
لەکۆبونەوەیەکدا بەئامادەبوونی بەرێزان قائیمقامی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی وگەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەدیوانی پارێزگای سلێمانی، بریاردرا لە رۆژی ھەینییەوە رۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزینی نۆرماڵ بەنرخی (٨٠٠) دینار دابەش بکرێت لە زیاتر لە (٣٠) بەنزینخانە لەسنوری سلێمانی ،هەڵەبجە،گەرمیان،راپەرین، ھاوکات وەزارەتی سامانە سروشتیەکان خۆی سەرپەرشتی دەکات
بەنزینەکەش حکومەتی ھەرێمی کوردستان دابینی دەکات بەچاودێری ئەنجومەنی پارێزگا و لیژنەکانی قائیمقامیەت دەبێت.

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure