ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سیستمێکی نوێی تەندروستی لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

19/6/2022 16 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٦/١٥ بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هۆتێل تایتانیک بەشداری کرد لە مەراسیمی راگەیاندنی سیستەمی بەرێوەبردنی زانیاری تەندروستی لەسەر تەندروستی دایک و منداڵ لەبنکەی چاودێری تەندروستی سەرەتایی سەر بەبەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەسەرپەرشتی رێکخراوی (UNFPA).
بەپێی ئەم سیستمە نوێیە تەندروستییە ، لەداهاتوودا کۆدێک دروست دەکرێت بۆ ھەر هاووڵاتیەک کە سەردانی نەخۆشخانە بکات، پاشان دەچێتە ناو سیستەمەکەوە و زانیاری تەواوی خۆی و جۆری نەخۆشیەکەی تۆمار دەبێت.

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure