ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنی پارێزگا بەدواداچون بۆ کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا و تێستی کارەبای پارێزگاکان دەکات

19/6/2022 14 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی پێنجشەممە، ٢٠٢٢/٦/٩ ، بەسەرپەرشتی بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئامادەبونی سەرۆکایەتی و لیژنەی وزەو سامانەسروشتیەکانی ئەنجومەن، کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەرو جێگری بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی ، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی و نوێنەری پارێزگای سلێمانی کرا .
کۆبونەوەکە تایبەت بە گفتوگۆ سەبارەت بە بڕی کارەبای ئێستا و ئەو تێستەی لە ماوەی رابردوودا بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین کرا.
لەبارەی کۆبونەوەکە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەداخەوە کۆنوسێک ئامادەکراوە بەبێ ئەوەی نوێنەرانی(سلێمانی ،هەڵەبجە،گەرمیان ،راپەرین) رەزامەندییان لەسەر نیشاندا بێت کە هەمووان پێمانوایە لەکەمکردنەوەی کارەبای سلێمانیدا ناحەقیان کردوە ،بۆیە وەک ئەنجومەنی پارێزگا چاوەڕوانی دوا بریار دەکەین ئەگەر هەر بەو شێوە ناحەقیە بڕوات ئەوا بڕیاری ترمان دەبێت.
وتیشی: ئەو تێستەی وەزارەتی کارەبا لەپارێزگای سلێمانیەوە دەستی پێکردوە کاتەکەی زۆر نەگونجاو بووە، چونکە پلەی گەرما نزم بوو.

 

274881962022_a1.jpg

324881962022_a2.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure