ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پرسەنامە

19/6/2022 13 جار خوێندراوەتەوە


بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ کۆچی دوایی کەڵەنوسەر و وەرگێڕو بیرمەندی گەورە مامۆستا عەزیز گەردی رادەگەیەنین.
کۆچی دوایی ئەم بیرمەندە مەزنە، خەسارەتێکی گەورەیە و خەمبارو نیگەرانی کردین.
مامۆستا عەزیز گەردی بە بێدەنگی خزمەتێکی مەزنی بە گەلی کورد و فەرھەنگ و زمان و کتێبخانەی کوردی کردووە و تاھەتایە بە شانازییەوە لە مێژوی نەتەوەکەماندا ناوی دەھێنرێت.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure