پرۆژەی شاڕێی بابان دوو گرفتی سەرەکی ھەیە
19/6/2022
|
17 جار خوێندراوەتەوە |
|
رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٦/٥ ، بەسەرپەرشتی بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لیژنەی پلان و پرۆژەکان سەردانی پرۆژەی ستراتیژی شاڕێی بابان-یان کرد.
لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەران و سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە لە کەرتی گشتی و تایبەت، گفتوگۆ لەسەر کێشە و ئاستەنگییەکانی بەردەم پرۆژەکە کرا.
پرۆژەکە ئاستەنگی دارایی و خەرج نەکرنی شایستە داراییەکانی لەبەردەمە لەگەڵ ئاستەنگی زۆری زیادەڕەوی کە تائێستا چارەسەر نەکراوە و چارەسەرەکەشی لە ئەستۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە.

