سێیەمین كۆنفراسی فرەپسپۆری شێرپەنجە بەڕێوەچوو
19/6/2022
|
13 جار خوێندراوەتەوە |
|
بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداری لە سێیەمین كۆنفراسی فرەپسپۆری شێرپەنجە کرد.
کۆنفرانسەکە بەهەماهەنگی لە نێوان نەخۆشخانەی هیواو سەنتەری ژیانەوەوە رێکخراوە و پزیشکان و پسپۆرانی ناوخۆیی و بیانی تیایدا بەشداربون.
یەکەمجاریشە ئەم کۆنفرانسە تایبەت دەکرێت بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجەی منداڵ و مێردمنداڵ، ئامانجەکەی بریتیە لە گەیشتن بە یەک ھێڵی چارەسەر لە ھەرێمی کوردستان و عیراق بۆ توشبوانی نەخۆشانی شێرپەنجەی منداڵان و مێردمندڵان.

