بەدواداچون بۆ گرفتی چەند سێکتەرێک دەکرێت
2/6/2022
|
233 جار خوێندراوەتەوە |
|
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٥/٣٠ ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەجیا پێشوازی لەبەڕێزان بەدریە حسێن و مامۆستا غریب ئەحمەد ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرد.
گفتوگۆ لەبارەی کێشە و گرفتەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین کرا، بە تایبەت لە بوارەكانی (کشتوکاڵ، سووتەمەنی، دەرمان، گەنم و خۆراك).
ھەردوو پەرلەمانتار بەڵێنیاندا بەدواداچوون بۆ ئەو كێشانە بکەن و ھەوڵی چارەسەرکردنیان بدەن بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوکارەکانیان.
پاشان بڕیاردرا کۆبونەوەکان بەردەوام بن بۆ زانینی ئەنجامی بەدواداچونەکان و بونی ھەماھەنگی زیاتر تا ئەنجومەنی پارێزگا لەرێگای نوێنەرەکانی سلێمانییەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کێشەکان بگەیەنێت و کار بۆ چارەسەر کردنی ئەو گرفتانە بکرێت کە پەیوەندیان بە حکومەتی عیراقی فیدراڵەوە ھەیە.
