پیرۆز بێت رۆژی جیھانی کرێکاران
4/5/2023
|
55 جار خوێندراوەتەوە |
|
پیرۆزبایی رۆژی جیھانی کرێکاران لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی دەکەین و دەستی ماندوبون و بنیاتنەرانەیان دەگوشین.
کرێکاران بنەما و پایەی سەرەکی کۆمەڵگەکەمان و ھێمای ئاوەدانین کە بە ھێزوبازوی ئەوان لە بوارە جیاوازەکاندا بەرەوپێشەوەدەچین، بەڵام بێگومان خزمەت کردن بە کرێکاران و دەستەبەرکردنی مافەکانیان لەئاست رەنج و ماندوبونیاندا نیە و دەبێت کاری زیاتر بکرێت بە یاسا و رێنمایی بۆ چەسپاندنی مافەکانیان لە ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا.
ئەرکی سەرەکی حکومەتە ، خزمەتگوزاریی و ماف و ئمتیازی جیاواز بۆ کرێکران دابین بکات لە بوارەکانی تەندروستی ، پەروەردە ، خانەنشینی ، گرەنتی ژیان و سەلامەتی و بوارەکانی تر.
ئێمەش لە ئەنجومەنی پارێزگا وەک ھەمیشە پشتیوانی ماف و داواکارییە رەواکانی کرێکارانین لەچوارچێوەی ئەرک و دەسەڵاتەکانماندا.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
١ی ئایاری ٢٠٢٣