ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

راگەیاندراوێک لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە

26/3/2023 120 جار خوێندراوەتەوە

بە بۆنەی ساڵی نوێی کوردی ٢٧٢٣ و جەژنی نەتەویی نەورۆزەوە پیرۆزبایی گەرم لە خانەوادەو کەسوکاری شەھیدان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ھەمو کوردێک لە جیھان دەکەین.
نەورۆز بۆ نەتەوەکەمان مانای بون و مانەوە و سەرکەوتنمانە لەقۆناغە جیاوازەکانی مێژووەوە تاوەکو ئێستا، نەورۆز ھێمای ویستی گەلەکەمانە بۆ ئازادی و ئاشتی و برایەتی و سەبەخۆیی و پێکەوەژیان.
لەم سۆنگەیەوە ھیوادارین ئەم نەورۆزە ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و بیکەنە ھەلێک بۆ یەکڕیزی و تەبایی لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک و سەرکەوتنی ھەرێمی کوردستان.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure