راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە
26/3/2023
|
104 جار خوێندراوەتەوە |
|
بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە لە یادی ٣٥ ساڵەی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا سەری رێز بۆ رۆحی پاكی شەهیدان و قوربانیانی ئەو تاوانە و کەسوکاری سەربەرزیان دادەنەوێنین.
جێگای دڵخۆشییە لە ١٣ی ئازاردا و لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا هەڵەبجە وەک نۆزدەھەمین پارێزگای عیراق پەسەند کرا.
پێویستە حکومەتی ھەرێمیش ئەرکەکانی بەرامبەر ھەڵەبجە جێبەجێ بکات بە پرۆژەی ستراتیژی و خزمەتگوزاری و تەندروستی و بوارەکانی تر و لەسەرو ھەموشیانەوە پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ھەڵەبجە و خزمەتکردنی خەڵکەکەی.
ئێمەش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەفا و ئەمەکداری بۆ کەسوکاری شەھیدان و قوربانیان دووپاتدەکەینەوە و خۆمان بە خزمەتکاری خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و ھاووڵاتیانی ئەو پارێزگایە دەزانین.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی