ئەنجومەنی پارێزگا بانگھێشتی کۆنفرانسی لۆزان دەکرێت
12/3/2023
|
125 جار خوێندراوەتەوە |
|
رۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/٣/٦، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبونی بەڕێزان سکرتێری ئەنجومەن و ژمارەیەک لە سەرۆک و نوێنەری فراکسیۆنەکان پێشوازی لە بەڕێزان ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆک و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی کۆنسەو ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کرد.
دوای گفتوگۆو سەرنج و راگۆرینەوە لەسەر هەڵوێستی گەلی کوردستان لە (١٠٠)ھەمین ساڵوەگەری پەیمانی لۆزاندا کە کوردستانی تێدا پارچەپارچە کرا، سەرۆکی ئەنجومەن پشتیوانی ئەنجومەنەکەی بۆ هەر کارێکی هاوبەشی و کۆدەنگی و پشتیوانی لە دۆزی کورد راگەیاند.
هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بانگھێشتی کۆنفرانسێک کرا کەمانگی تەموزی ئەمساڵ لە شاری لۆزانی سویسرا دەبەسترێت، لە یادی تێپەڕبونی ١٠٠ ساڵ بەسەر ئەو پەیمانەدا.
.jpg)
.jpg)