پەیامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە یادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەمان
12/3/2023
|
121 جار خوێندراوەتەوە |
|
بە ناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە پیرۆزبایی یادی ٣٢ ساڵەی راپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەمان لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان گشتی دەکەین .
٣٢ ساڵ لەمەوبەر گەلەکەمان لە دەروازەی راپەڕینەوە دژی دیکتاتۆریەت و زوڵم و ستەمی رژێمی روخاوی بەعس راپەڕی و بە خوێنی سەدان پێشمەرگە و خەڵکی راپەڕیوی ناوچە جیاوازەکان ئازادی بەدەستھێنا ، کە دواتر حوکمڕانی خۆبەخۆ و پەرلەمان و دەمودەزگا دیموکراسییەکانی لێبەرھەمھات.
ئێستاش سەرەڕای تێبینییەکانمان لەسەر کۆی کایە سیاسی و ئابوری و ئیدارییەکان، بە گرنگی دەزانین ھەموو لایەک بەتایبەت حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە گیانی نیشتمانپەروەرییەوە ھەوڵی پاراستنی دەستکەوتەکانی راپەڕین بدەین و ببینە خزمەتکاری خەڵک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی بۆ ھاووڵاتیان و لەھەمانکاتدا پارێزەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان بین.
لەم یادەدا سەری رێزو وەفا بۆ شەھیدانی رێگای رزگاری کوردستان و شەھیدانی راپەڕین و کەسوکاریان نەوی دەکەین، بەڵێنی وەفاداری بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دووپاتدەکەینەوە.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
٢٠٢٣/٣/٤
