کەمپینی (ھاوخەمتانین) بەردەوامە
12/2/2023
|
145 جار خوێندراوەتەوە |
|
کەمپینی (ھاوخەمتانین) بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری لە سلێمانی بەردەوامە و لیژنەی باڵای کەمپینەکە لە ھۆڵی کۆبونەوەکانی مۆزەخانەی ئەمنە سورەکە کۆبۆوە.
بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە ھاوکات ئەندامی لیژنەی باڵای کەمپینەکەیە بە سایتی ئەنجومەنی پارێزگای راگەیاند: رۆژانە و بە بەردەوامی خەڵک و ھاووڵاتیانی دڵسۆزی شاری ھەڵمەت و قوربانی و دانیشتوانی ناوچەکانی تریش بە لێشاو دێن و کۆمەک و ھاوکاری جیاواز پێشکەش بە کەمپینەکە دەکەن.
وتیشی: سوپاسی یەکەبەیەکەی کۆمەکبەخشان دەکەین ، سەلماندیان کە سلێمانی لەرووی هاوکاری و مرۆڤایەتیەوە هەموو سنورەکان تێدەپەڕێنێت بۆ ئاسودەکردنی ویژدانی خۆیان و ھاوکاری کردنی خوشک و براکانمان لە باکور و رۆژھەڵات و رۆژئاوای کوردستان.