ئەنجومەنی پارێزگا لەبارەی کێشەکانی پێنجوێن کۆبۆوە
15/1/2023
|
239 جار خوێندراوەتەوە |
|
رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/١/١٥ ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبونی سکرتێری ئەنجومەن سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی گشتی ئەندامانی ئەنجومەنی کرد سەبارەت بە چارەسەری کێشەو گرفتەکانی قەزای پێنجوێن.
دوای راگۆڕینەوە و خستنەڕووی گرفتەکان و راوێژ لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەن، سەرەڕای ھەوڵ و بەدواداچونەکانی پێشتر بۆ چارەسەری کێشەی کارەبای پێنجوێن , بە نوسراوی ژمارە ١٠٤٢ ، لە ٢٠٢٢/١٢/١٩، داوای چارەسەری کێشەی کارەبای قەزای پێنجوێنی کردووە.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەشدا بڕیاردرا داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بکرێت بەرمیلی دووەمی نەوتی سپی بەنرخی گونجاو بدرێت بەدانیشتوانی پێنجوێن.
ھەروەھا ھۆبەی کارەبای پێنجوێن بکرێت بە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا بۆ قەزاکە.
ئەو ناوچانەش کە دەروازەی سنورییان ھەیە رێژەیەک لە داھاتی خاڵە سنورییەکان بۆ بەگەرخستنەوەی پرۆژەکانی ھەمان سنور دابین بکرێت.


