ئەنجومەنی پارێزگا خزمەتگوزاری سیتییەکان تاووتوێ دەکات
15/1/2023
|
176 جار خوێندراوەتەوە |
|
بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرێزان سکرتێری ئەنجومەن ، لیژنەی پلان و پرۆژەکان ، نوێنەری لیژنەی کشتوکاڵ لەگەڵ ئەنجومەنی خزمەتگوزاری یەکەی نیشتەجێبونەکان (سیتیەکان) کۆبۆوە.
گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازەکان کرا بۆ چارەسەری کێشەی خزمەتگوزاریەکان بەگشتی .
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتگیری بۆ داواکارییەکانیان ، یاداشتەکەیانی ئاراستەی لیژنەی پلان و پرۆژەکان کرد بۆراوسەرنج و تێبینیەکانیان دواتر ئاراستەکردنی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لەبەشی دووەمی کۆبونەوەکە سەرۆک و ژمارەیەک لەئەندامانی کۆمەڵەی کوردستانی سەوز بەشدار بوون، بەمەبەستی گرنگیدان بە دارو درەخت و سەوزایی سیتییەکان بەگشتی،پاشان یاداشتەکەیان ئاراستەی لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەن کرد.

.jpg)