کاتەکانی پێدانی کارەبا بەقەزای دوکان رێکدەخرێتەوە
15/12/2022
|
210 جار خوێندراوەتەوە |
|
بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبونی بەڕێز سکرتێری ئەنجومەن ، پێشوازی کرد لەبەرێزان قائیمقامی قەزای دوکان، بەرێوەبەری ناحیەکانی سنوری قەزاکە، بەرێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی و نوێنەرانی هاوڵاتیانی ناحیەکان و گوندەکانی دەوروبەری.
لە کۆبونەوەیەکدا باس لە کێشە و گرفتەکانی کارەبای قەزاکە کرا و بڕیاردرا پێداچونەوە بۆ بەرنامەی پێدانی کارەبا بکرێت و رێکبخرێتەوە.
