ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنی پارێزگا پشتیوانی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دووپات دەکاتەوە

5/12/2021 97 جار خوێندراوەتەوە

بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە پیرۆزبایی رۆژی جیھانیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکەین.
لەم رۆژەدا پەیامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بریتییە لە پشتیوانی و پشتگیری کردن لە ماف و داوا رەواکانیان بۆ باش کردنی بارو گوزەرانیان و فەراھەمکردنی پێداویستییەکانیان و چاودێری تەندروستی بەردەوام.
ھەربۆیە بە ئەرکی حکومەتی ھەرێمی دەزانین و داوای لێدەکەین مووچە و شایستە داراییەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابین بکات و ژیانێکی سەربەرزانەیان بۆ بڕەخسێنێت.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

زۆرترین خوێندراوە

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure