ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەرکی حکومەتە مافی کورتەباڵاکان دەستەبەر بکات

5/12/2021 250 جار خوێندراوەتەوە

بە ناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە پیرۆزبایی یادی (٢٧) ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان دەکەین.
لەم یادەدا سەرەڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ کورتەباڵاکان و کۆمەڵەکەیان، بە ئەرکی حکومەتی دەزانین و داوای لێدەکەین ماف و شایستە داراییەکانیان بۆ دەستەبەر بکات و بەرنامە و پلانی ھەبێت بۆ خزمەتکردنیان.
ھەروەھا پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان رەچاوی ئاسانکاری بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان بکەن بە تایبەت بۆ کورتەباڵاکان لە کارئاسانی بواری بیناسازی و باڵەخانەکان و شەقام و فەرمانگەکان ، ئەرکی سەرشانی هەمووانیشە خزمەت بەخاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بکەین.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

زۆرترین خوێندراوە

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure