خولی سێیەمی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی
21/11/2021
|
272 جار خوێندراوەتەوە |
|
بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەشدارى مەراسیمى کردنەوەى خولی سێیەمی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبى لە سلێمانی کرد .
پێشانگاکە بە چاودێری بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبونی بەڕێزان وەزیری پەروەردە، پارێزگارى سلێمانى ، ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی کرایەوە و لەلایەن کۆمپانیای ئەتڵەس ئەلئەسیڵەوە بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لە (٢٠٠) ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەو (٣٨٠) هەزار ناونیشان و دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار کتێب لە پێشانگاکەدا نمایش کراون.

