بەداواداچوون بۆ کەمى دەرمان لە سلێمانى دەکرێت
16/11/2021
|
278 جار خوێندراوەتەوە |
|
بەمەبەستى دۆزینەوەى چارەسەر بۆ کەمى نەختینەى دەرمان لە سلێمانى، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەیاوەرى بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى تەندروستى ئەنجومەنى پارێزگا سەردانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانی کرد.
لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى و جێگر و بەشێک لە ستافى بەڕێوەبەرایەتى، باس لە هۆکارەکانى کەمى دەرمان لە سلێمانى و چارەسەرەکەى کرا، پاشان بڕیاردرا هەردولا هەماهەنگ بن و هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە لەگەڵ حکومەت بۆ چارەسەرى دابینکردنى پێشینەى کۆمپانیاکان لەرێگەى لایەنە پەیوەندیدارەکان کە لە رێژەى لەسەدا 20ەوە کەمکراوەتەوە بۆ لەسەدا 2.
هاوکات سوپا و دەستخۆشیان ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی و سەرجەم پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی کرد.

