بەرز و پیرۆز بێت یادى شارى شاران
14/11/2021
|
255 جار خوێندراوەتەوە |
|
بەناوى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییەوە، پیرۆزبایى یادى 237 ساڵەى دامەزراندنى شارى شاران ، پایتەختى رۆشنبیرى و شارى داهێنان لە خەڵک و دانیشتوانى سلێمانى و سەرتاسەرى کوردستان دەکەین.
مایەى شانازیمانە ساڵانێکە لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بۆ خزمەت و بەرژەوەندى خەڵک لە خزمەت و ئەرکداین ، هەروەک شانازییە لە شەستونۆهەمین کۆبونەوەى ئەنجومەنەکەماندا و بە بڕیارى ژمارە (21) ، رێکەوتى (14/11)ى هەموو ساڵێک بە زۆرینەى دەنگ بەرۆژى سلێمانی دەستنیشان کرا.
بەهیواین حکومەتى هەرێمى کوردستان بایەخى زیاتر بە خزمەتگوزارى و پرۆژەى ستراتیژى لەم پارێزگایە بدات، ئێمەش لەئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەڵێنى بەدواداچوون و خزمەتى زیاتر بە خەڵکى خۆمان دەدەین و شەو و رۆژمان دەخەینە سەر یەک لەپێناو بەرژەوەندى گشتى سلێمانى و خەڵکەکەى.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى