ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

(11/14) وەک رۆژى سلێمانى دەستنیشانکرا

9/11/2021 88 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى سێشەممە 2021/11/9، بەسەرپەرشتى بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و ئامادەبونى سەرۆکایەتى شەستونۆهەمین کۆبونەوەى ئاسایى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنى رۆژی سلێمانى کرا بۆ یادکردنەوەى ساڵانە و پاشان بە (24) دەنگ بڕیاردرا رۆژى (11/14) وەک رۆژى سلێمانى دیارى بکرێت و بۆ ماوەى هەفتەیەک کاروچالاکى هونەرى و رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى تێدا بکرێت.
لەبەشێکى ترى کۆبونەوەکەدا دەنگ لەسەر گۆڕینى ناوى گوندى کانى مانگا درا بۆ گوندى کەژان لە قەزاى پێنجوێن.
لە کۆتایشدا دەنگدرا لەسەر گواستنەوەى گوندى قەڵا رێویلە لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى گەرمیان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى سلێمانى.

 

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure