ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنى پارێزگا بۆ یادى سلێمانى راى شارەزایان وەردەگرێت

31/10/2021 85 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى شەممە 2021/10/30 ، بەسەرپەرشتى بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و ئامادەبونى سکرتێرى ئەنجومەن و سەرۆکى لیژنەى رۆشنبیرى ئەنجومەن، کۆبونەوەیەکى راوێژکارى لە هۆڵى سەرۆکایەتى ئەنجومەن لەبارەى دیاریکردنى رۆژ و یادى بنیاتنانى سلێمانى بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا بەڕێزان سەرۆکى زانکۆى سلێمانى، نوێنەرى وەزارەتى رۆشنبیرى هەرێم، جێگرى پارێزگارى سلێمانى بۆ کاروبارى هونەرى، قایمقامى سلێمانى، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى رۆشنبیرى سلێمانى، سەنتەرى بابان، بنکەى ژین، ژمارەیەک لە مامۆستایان و شارەزایانى بوارى مێژوو، م.جەمال عەبدول، م.عەبدولرەقیب یوسف شارەزاى بوارى شوێنەوار ئامادەبوون.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر رۆژ و یادى بنیاتنانى سلێمانى کرا و ئاماژە بە دەستنوس و بەڵگەنامە مێژووییەکانى بنیاتنانى شارى سلێمانى کرا تا رۆژى سلێمانى یان هەفتەى یادى سلێمانى بەرەسمى دەستنیشان بکرێت.
لە کۆتاییدا گەیشتنە پێشنیازی دیاری کردنی رۆژی سلێمانی و لە کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا بڕیاری لەبارەوە بدرێت

 

154631102021_33333.jpg

954631102021_11111.jpg

1854631102021_2222.jpg

2654631102021_444.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure