ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

24/10/2021 56 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/١٠/٢٠، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداری لەدووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک کرد.
پێشانگاکە بەچاودێری بەڕێز بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان و بەهاوکاری ژووری بازرگانی سلێمانی و ئامادەبونی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی و سەرۆک و ئەندامانی ژوورە بازرگانییەکانی سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجەو سەرۆک و ئەندامانی هاوردەو هەناردەکارانی هەرێم و بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و زیاتر لە(٦٠) کۆمپانیای دەرەکی و ناوخۆیی و بازرگان و ژمارەیەک لە جوتیاران بەڕێوەچوو.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە وتارێکدا کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانەی بە گرنگزانی بە ئاراستەی برەدان بە کەرتی کشتوکاڵ و جوڵەی بازرگانی و هەلی کار لە پارێزگای سلێمانی.
پاشان لەلایەن بەڕێز بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێشانگای پێبەخشرا.

 

3440624102021_2525.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure