ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

خەڵاتى رێزلێنان بەخشرایە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى

26/9/2021 172 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/9/26 بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبوونى بەڕێز ئەمەل جەلال سەرۆکى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم و ژمارەیەک لە بەرپرسانى تر، بەشدارى لە مەراسیمێکى رێزلێنان لە ژمارەیەک بەرپرسى حکومى و وەبەرهێن و کۆمپانیا گەشتیارییەکانى شارى سلێمانى کرد کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى گەشتوگوزارى سلێمانییەوە و لەرۆژى جیهانى گەشتوگوزاردا رێکخرابوو.
لە مەراسیمەکەدا خەڵاتى رێزلێنانى بەڕێوەبەرى گشتى گەشتوگوزارى سلێمانى و لقى سلێمانى کۆمەڵەى کۆمپانیا و نوسینگەکانى گەشتوگوزار و حەج و عەمرە و لقى سلێمانى کۆمەڵەى میوانخانە و چێشتخانەکانى کوردستان بەخشرایە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا، لەپاى هەوڵ و هاوکارى و پشتیوانیەکانى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بۆ کەرتى گەشتوگوزار.

 

 

 

401592692021_7.jpg

461592692021_3.jpg

531592692021_1.jpg

581592692021_5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure