ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

نوێترین پاڵاوتگەى بەرهەمهێنانى بەنزین نەورۆزى داهاتوو دەکەوێتە کار

7/9/2021 92 جار خوێندراوەتەوە

بەسەرپەرشتى بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، لیژنەى پیشەسازى و وزەى ئەنجومەنى پارێزگا سەردانى نوێترین پرۆژەی پاڵاوتگەی بەرهەمهێنانی بەنزینى لەناوچەی تانجەرۆ کرد بەناوی (فۆکس ریفۆرم) واتە دروستکردنی یەکەی بەهایدرۆجین کردن وکۆگای سوتەمەنی بەستانداری جیهانی کە رۆژانە دەتوانێ یەک ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمبهێنێت.
بەرپرسانى پاڵاوتگەکە ئاماژەیان بەوەدا کە لە رێگەى ئەم پاڵاوتگەیەوە نرخی بەنزین دادەبەزێت و کوالیتییەکەى بەرز دەبێتەوە، قەیرانى بەنزین ناهێڵێت و هەلی کار بۆ زیاتر لە (٣٠٠) کەس دابیندەکات.
پاڵاوگەکە لەسەدا 80ى تەواو بووە و (١٠) خەزانی بۆ بەرهەم وکەرەستەی خاو هەیە و بریارە نەورۆزی داهاتوو بکەوێتە بەرهەمهێنان بەمەرجەکانی پاراستنی ژینگەوە.
سەرۆکى ئەجومەنى پارێزگا و لیژنەى پیشەسازى و وزە داوايان لێکردن تەواوی رێنمایی و مەرجەکانی دروستکردنی پاڵاوگە جێبەجێ بکەن و ئەنجومەنیش بەردەوام چاودێری کارەکانیان دەکات .

 

19319792021_2.jpg

25319792021_5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure