ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنى پارێزگا و پەرلەمانى کوردستان هەماهەنگى دەکەن

7/9/2021 139 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٩/٦ بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبونی بەرێزان سکرتێر و لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەن، پێشوازی کرد لە بەرێزان سەرۆک و ژمارەیەک لەئەندامانی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان.
لە دانیشتنێکدا گفتوگۆ لەسەر چارەسەرەکانی گرفتی جوتیاران، وشکەساڵی، کەمی ئاو و بنەتۆو ماددەی قڕکەر، بەهەدەرنەدانی زەوی کشتوکاڵی ، گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆو دروستکردنی بەنداوی زیاتر لەکوردستان کرا.
ھەروەھا بڕیار درا هاوئاهەنگی و کۆبونەوەکان بەشێوەی وەرزی لەنێوان ھەردولا بەردەوام بێت.

 

27199792021_2.jpg

33199792021_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure