ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

بەدواداچوون بۆ رێکارەکانى بەرەنگاربونەوەى کۆرۆنا دەکرێت

29/8/2021 107 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبونی ئەندامانى لیژنەی تەندروستی ئەنجومەن ، سەردانی نەخۆشخانەی شەهید (تایەری عەلی والی بەگ )ى کرد کە تایبەتە بە روبەروبونەوەی پەتاى کۆرۆناو پشکنین بۆ گەشتیاران و هاووڵاتیان.
دواى بەدواداچوون بۆ چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە پێزانین و دەستخۆشییان لە بەرێزان بەرێوەبەرو پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە کرد کە شانبەشانى هاوکارەکانیان لە دامەزراوەکانى ترى هەرێمى کوردستان لەریزی پێشەوەی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادان، هاوکات پشتیوانى ئەنجومەنى پارێزگایان بۆ دووپاتکردنەوە.

 

462282982021_2222222222222.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure