ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

هەرێمى کوردستان و ئێران لەبوارى ئەکادیمیدا هەماهەنگى دەکەن

29/8/2021 88 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبونی بەرێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەشداری لەدووهەمین پێشانگای پەرەپێدانی رۆشنبیری و زانستی و زانکۆیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
پێشانگاکە بۆ ناساندنی (١٠) لە زانکۆ یەکەمەکانی ئێرانە لەسلێمانی لەبواری زانستە پزیشکی و ناپزیشکییەکان بەئامانجی وەرگرتن و تۆمارکردنی راستەوخۆی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان بۆ بەدەسهێنانی (ماستەرو دکتۆرا) بەسەرپەرشتی کونسوڵخانەى کۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی.

 

451082982021_1111.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure