ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنى پارێزگا پرۆژەى شاڕێى بابانى بەسەر کردەوە

22/8/2021 120 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەیاوەری لیژنەی پلان و پرۆژەکانی ئەنجومەن سەردانی پرۆژەی شەقامی (شاڕێی بابان)ى کرد و لە هەنگاوەکانى کارکردن و گرفتەکانیان کۆڵیەوەو دەرکەوت کە کارەکان لە پرۆژەکەدا بە باشی دەکرێن، چ لەلایەن سەرپەرشتیار کە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیە و چ لە لایەن جێبەجێکار کە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوانە و ٣٠٪ تەواو بووە.
بەڵام چەند گرفتێک لەبەردەم پرۆژەکەدا هەن کە بریتین لە خەرجنەکردن ودواکەوتنی پێشینەی پێویست بۆ کۆمپانیاکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ، لەگەڵ لانەدانی بەشێک لەزیادەرۆییەکان لە ناوچەی تانجەرۆ ئەمەش بەشێکی کارەکەی دابڕاندوە، هاوکات رێکارەکانى قەرەبوی جوتیاران و خاوەن مافەکان تەواو نەبوون.
لە کۆتایى بەسەرکردنەوەکەدا سەۆکى ئەنجومەنى پارێزگا سوپاس وپێزانین و دەسخۆشی ئاراستەی سەرجەم لایەنەکان کرد و پشتیوانی ئەنجومەنى بۆ راگەیاندن بۆ کارئاسانی وهەماهەنگی بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە.

 

454182282021_222.jpg

554182282021_3333.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure