ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

داواى چارەسەرى یەکجارى کەمئاوى چەمچەماڵ دەکرێت

17/8/2021 208 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبوونى بەرێزان حاکم رەمک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ و بەرپرسانی ئاوی سنورەکە و شارەوانی، کۆبونەوەیەکی راوێژکاری لە دیوانی قائیمقامیەت کرد.
کۆبونەوەکە بە مەبەستی ئامادەکردنی پێشنیازو راسپاردە بوو بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری یەکجاری کەمى ئاوی خواردنەوە کە لەدوای راپەرینەوە تائێستا چارەسەری بنەرەتی بۆنەکراوە.
داواکاری وراسپاردەکان بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ سنورەکە لەرێگای (پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ ، یان راکێشانی ئاو لەبەنداوی دەربەندی ژاڵە - دێلێژەوە بۆ چەمچەماڵ).
پێشنیاز کرا لەئێستادا قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە دەست پێبکات دواتر پارە بۆ قۆناغەکانی تر دابینبکرێت.
هەروەها داواکاری بۆ خەرجکردنی پشکی سنورەکە لە پترۆدۆلار خرایەڕوو کە لەساڵی ٢٠١٨ەوە خەرجنەکراوە.

 

142591782021_1111111111111111111111111.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure