ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پرۆژەیەکی ستراتیژی لە سلێمانى لە تەواو بوندایە

17/8/2021 152 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە یاوەرى بەڕێز پارێزگارى سلێمانى و سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانى کۆمەڵگەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی کرد، کە نزیکەی (٦٠٠) گەنجینەیە لەناوچەی ژاڵەی سەروو .
گەنجینەکان بەشێوەى ئەندازەیی مۆدێرن بۆ خواردەمەنی و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و کەرەستەی بیناسازی و کەلوپەلی ناوماڵ و کارەبایی دروستکراوە، بەشێکی تەواو بووەو بەشەکەى ترى لەقۆناغی تەواوبوندایە بەتەواوی خزمەتگوزاریەکانەوە.

 

411591782021_33333.jpg

471591782021_2222.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure