ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پێشانگاى پیشەسازی و وەبەرهێنانی نیشتمانی لە سلێمانى کرایەوە

17/8/2021 87 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەشدارى لە کردنەوەی یەکەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ (پیشەسازی و وەبەرهێنانی نیشتمانی) بۆ کارگە و کۆمپانیاکانی عێراق و کوردستان کرد.
لە پێشانگاکەدا بەڕێزان بریکارى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، پارێزگارى سلێمانى، ژوورى بازرگانى و بەرێوەبەری گشتی گەشەپێدانی بازرگانى ئامادە بوون.
ئامانج لە کردنەوەى ئەم پێشانگایە دروستکردنی پەیوەندی نێوان هاووڵاتی و کۆمپانیاکان و دۆزینەوەی هەلی کار و بوژاندنەوەی کارگەو بەرهەم وکاڵاکانیانە.

 

55991782021_2.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure