ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنى پارێزگاکان و وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پەرلەمان کۆبوونەوە

7/7/2021 244 جار خوێندراوەتەوە

هەرسێ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمى کوردستان لە گەڵ بەرێز د.ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر گرنگیدان بە یاسای ژمارە (٣) ی ساڵی ٢٠٠٩ ئەنجومەنی پارێزگاکان و جێبەجێکردنی وەک خۆی کرا، پاشان داوا کرا بڕیارو رێنماییە لۆکاڵییەکانی ئەنجومەنەکان بە پێی یاسا لەلایەن پارێزگارو لایەنە پەیوەندیدارەکان جێبە جێ بکرێت بۆ بەرژەوەندی گشتی ، ئەوەشخرایەڕوو کە رێنماییەکانی وەزارەتەکان لە گەڵ ئەنجومەنەکان تێکەڵ نەکرێن و جیا بکرێنەوە.
داواش کرا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان چاودێری ئەنجومەنەکان بە پێی یاسا بەهەند وەربگرێت بۆ خزمەتی گشتی.

 

133714772021_2.jpg

253714772021_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure